Duration 1:20

دیوانی ئەحمەد موختار جاف Kuwait

2 147 watched
0
39
Published 22 Oct 2019

یار بە ماچی لێوی خۆی زامی دڵان ساڕێژ ئەکا توند تەماشاکردنێکی شەخسی عاقڵ گێژ ئەکا ئەی خودا تا کەی لە دەرھەق من وەفا و مەیلی نییە بۆچ گڵۆڵەی بەختی من ھەر ڕوو لە جێگەی لێژ ئەکا ماڵەکەم وێران ئەکا، ڕۆژم ڕەش و تاریک ئەبێ یار بە سورمەی ناز کە وەختێ چاوی خۆی کلڕێژ ئەکا وشکەسۆفی ھاتبوو ئەیوت بەھەشت ھەر بۆ منە ڕیشی خۆی جووڵان وەکوو سابرێن کە شەو کاوێژ ئەکا کەی خوا توججارە، خوا گەورە و غەفوور و عادڵە چۆن لەگەڵ عەبدا حیسابی قەرزی ڕۆژوو و نوێژ ئەکا قافییە ھەر چەندە تیکرارە بەڵام ئەحمەد بەدڵ ھەر بەیادی تاقی ئەبرۆی تۆیە جارجار نوێژ ئەکا __________________ خوێندنەوەی||ماجد محمد #ئەحمەد_موختار_جاف #فەنایی #فنا #فەنابوون #حەزرەتی_دڵ #ئەدەب #ئەدەبیات #مەحویے #نالی #کوردی #وەفایی #میهری #شیعر #کوردستان #کلاسیک #نوستالژیک_موزیک #غزليات #عیرفانی #شێرکۆ_بێکەس #نیشتمان #ڕۆژهەڵات #ڕۆژئاوا

Category

Show more

Comments - 1